هەشت ماسکی بەسوود بۆ خانمان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-00:03:00 - کۆدی بابەت: 3486
هەشت ماسکی بەسوود بۆ خانمان

ناوه‌ڕۆك

ئەو ماسكانەی خانمێك پێویستی پێیەتی كامانەن؟

بەدڵنیاییەوە هەموومان بەهۆی سووتانەوە یان هیلاكبوون یان هەر هۆكارێكی تایبەتی هەستیاری پێویستمان بە ماسك دەبێت، لێرە هەشت جۆری ماسك دەخەینە ڕوو كە پێویستن بۆ پێستی هەمووان.

ماسکی سپێنەی هێلکە بۆ پاککردنەوەی پێست

ئەم ماسکە دەبێتە هۆی پاککردنەوە و کرانەوەی کونیلەکانی پێست و زیاتر بۆ ئەو کەسانێک دەبێت کە لە شارە گەورەکاندا دەژین و هەوای شارەكانیان پیسە.

شێوازی دروستكردن

بۆ دروستکردنی ئەم ماسکە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن:

سپێنە و زەردێنەی هێلکەکە لەیەک جیابکەنەوە، کلێنسێک بکەن بەناو سپێنەی هێلکەکەدا و دواتر بیدەن لە ڕووخسارتان، بهێڵن تاوەکو کلێنسەکە وشک دەبێتەوە و دواتر بە ئارامی لە پێستتانی بکەنەوە و دواتر ڕووخسارتان بە ئاوی شلەتێن بشۆن و دواتر کرێمی شێدارکەرەوە بدەن لە پێستتان.


ماسکی ئاڤۆگادرۆ و هەنگوین، بۆ شێدارکردنەوەی پێست

کاتێک زۆر ماندوون و پێویستتان بە کەمێک پشوودان هەیە، دەتوانن ئەم هەلە بقۆزنەوە و خزمەتی پێستتان بکەن
هەر بۆیە ماسکی ئاڤۆگادرۆ و هەنگووین شتێکی زۆر باشە لەم حاڵەتەدا

کەرەستەکانی ماسکەکە

  • نیوەی یەک ئاڤۆگادرۆ 
    یەک لەسەر چواری قاپێک شۆڤان
    یەک کەوچکی چێشت خواردن سرکەی سێو
    دوو کەوچکی چێشت هەنگووین
    یەک کەوچکی چا ئاوی لیمۆ

چۆنیەتی دروستکردنی

ئاڤۆگادرۆکە بشۆنەوە و پێستی لێکەنەوە و دواتر پانی بکەنەوە و شۆڤانەکەی وردە وردە تێبکەن و دواتر هەموو ماددەکانی تری تێکەن و تێکەڵی بکەن و بیدەن لە پێستتان، با تا ماوەی بیست خولەک بە پێستتانەوە بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆن.


ماسکی زەردێنەی هێلکە و زەیتی زەیتوون ماسکی خۆراک پێدەری پێستە

کاتێک هەست دەکەن پێستتان ماندووە و ڕەش بووەتەوە دەتوانن بەم ماسکە شێداری و جوانی بۆ بگەڕێننەوە. 

دروستکردنی ماسکەکە

زەردێنە و سپێنەی هێلکەکە جیابکەرەوە و زەردێنەکەی لەگەڵ یەک کەوچکی چێشت لە زەیتی زەیتوون تێکەڵ بکە، و بۆ ئەوەی بۆنێکی خۆشی هەبێت یەک دڵۆپ لە هەر بۆنێک یان گیایەکی بۆنخۆش کە بەکاری دەهێنن دەتوان تێیبکەن، دواتر با بۆ ماوەی بیست خولەک بە پێستتانەوە بمێنێتەوە دوای ئەوە ڕووخسارتان بە ئاوی گەرم بشۆن.


ماسکی پەتاتە و شیر و زەیتی بادام

ئەم ماسکە بۆ لابردنی زیپکە و جێگای زیپکە هەروەها بۆ سپی بوونەوە و ڕۆشنکردنەوەی پێست زۆر باشە

چۆنیەتی دروستکردنی

یەک پەتاتەی مامناوەند بکوڵێنە و دواتر توێکڵەکەی لاببە و پانیکەوە.

دوو کەوچکی چا خواردن شیری تەڕ یاخود شیری وشک و یەک کەوچک زەیتی بادامی تێبکە و تێکەڵی بکە. 

ئەو گیراوەی دەستت کەوتووە بیدە لە پێستت و بهێڵە تاوەکو بیست خولەک پێیوەی بێت و دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆ. 

ئەم ماسکە هەموو هەفتەیەک دوو یان سێ جار بەکار بهێنن و زۆر زوو ئەنجامەکەی دەبینن

ماسکی تەماتە بۆ خاوێنکردنەوەی پێست

ئەم ماسکە بۆ لابردنی موی زیادەی ڕووخسار و کردنەوەی کونیلەکانی پێست هەروەها یارمەتی ڕوونکردنەوەی ڕەنگی پێستیش دەدات.

چۆنیەتی دروستکردنی

یەک تەماتە پاک بکەن و ئاوەکەی بکەنە قاپێکەوە و بیپاڵێون تا هیچ تۆو و خڵتەیەکی نەبێت.

یەک کەوچکی چێشت لە ئاوی تەماتەکە و لەگەڵ یەک کەوچکی چێشت تۆزی جەلاتین تێکەڵ بکەن و دواتر یەک کەوچکی چێشت شیری تێکەڵ بکەن.

ئەم پێکهاتەیە گەرم بکەن، ئەو پێکهاتەیەی کە دەستتان کەوتووە بیخەنە قاپێکەوە و قاپەکە بخەنە سەر مەنجەڵێکی پڕ لە ئاوی گەرم تا پێکهاتەکە به شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ گەرم ببێت، دواتر چەند دڵۆپێك لە هەنگوینیشی بۆ زیاد بکەن و بهێڵن تاوەکو و پێکهاتەکە ساردببێتەوە و دواتر بیدەن لە ڕوخسارتان.

دوای وشکبوونەوەی ماسکەکە بە هێمنی لە لە ڕوخسارتانی بکەنەوە و دەمووچاوتان بە ئاوی شلەتێن بشۆن.


ماسکی شیر و شۆڤان

بۆ نەرمبوونەوەی پێست و ڕەونەقدان بە پێست دەتوانن لەم ماسکە سود وەربگرن 

چۆنیەتی دروستکردنی

دوو کەوچکی چێشت شۆڤان بکەن بە تۆز و دوو کەوچکی چێشت شیری گەرمی بۆ زیاد بکەن تێکەڵی بکەن و دواتریش دوو کەوچکی چا زەیتی زەیتونی بۆ زیاد بکەن.
پێکهاتەکە بدەن لە ڕوخسارتان بۆ ماوەی دە تا پانزە خولەک و دواتر دەمووچاوتان بە ئاوی گەرم بشۆن.

ماسکی خەیار و لیمۆ

ئەم ماسکە بۆ پاککردنەوەی پێست زۆر گونجاوە و دەبێتە هۆی کرانەوەی کونیلەکانی پێست.

چۆنیەتی دروستکردنی

پێستی دوو دانە خەیار بگرنەوە و بەشێوەی ئەڵقەی لەتی بکەن و دوو قاش لیمۆش بکەن بەسەریدا.

پێکاهاتەکە لەسەر ئاگر وردە وردە گەرم بکەن.

دوو کەوچکی چێشت تۆزی جەلاتینی بۆ زیاد بکەن و لەماوەی یەک خولەکدا تێکەڵی بکەن و دواتر وازیلێبهێنن تا سارد دەبێتەوە.

بە جوانی بیهێنن بە پێستتاندا و مەساجی پێبکەن تاوەکو بەتەواوەتی وشک دەبێتەوە و دواتر لەسەر پێستتان لایبدەن.

ماسکی هەنگوین

ئەم ماسکە خۆراک پێدەری پێستە و دەتوانن هەموو ڕۆژێک بەکاری بهێن.

چۆنییەتی دروستکردنی

سێ کەوچکی چا هەنگوین لەگەڵ یەک لەسەر سێی کەوچکێکی چا دارچینی پێکەوە تێکەڵ بکەن و دواتر بیدەن لە ڕووخسارتان و بهێڵن تاوەکو دە خولەک پێوەیبێت و دواتر بە ئاوی گەرم بیشۆن.


سەرچاوەکان



2979 بینین